عێراق دوای لەشكركێشی توركیا هێزی جوڵاند

لە راگەیاندراوێكدا ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دا فەرمان ئاراستەی یەکەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی کراوە بۆ پاراستنی سنوورە نێودەوڵەتیەکانیان لەگەڵ سوریا”.
لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی عادل عەبد لمەهدی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاندوو كە دەبێت هێزەكانمان بەئاراستەی پاراستنی سنوری نێودەوڵەتی عێراق و سوریا جوڵە بكەن و ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە باکووری سوریا”.
 
لەلایەکی دیکەوە پارێزگاری پێشووی موسل ئەسیل نوجەیفی پشتگیری خۆی دەربڕی بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و پێ وایە ئەمە دەبێتە هۆی لەناو بردنی توندڕەوی لەسەر سنووری عێراق و کۆتایی بەو گۆڕانکاریە دیموگرافیە دەهێنیت کە تووشی ناوچە عەرەبیە سونەکانی ڕووباری فوڕات بویتەوە”.
 
سەرچاوە : جەزیرە نێت
Back to top button