بانگەوازێك لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانەوە

خواكوڕك
لەدوای لێدوانەكانی (سروە عەبدالواحید) پەرلەمانتاری گۆڕان كە تێدا سوكایەتی بە كەسوكاری پێشمەرگەو شەهیدان كرد, چین و توێژەكانی كوردستان بە شێوەی جیاجیا لێدوانەكانی ئەم پەرلەمانتارەیان ئیدانەكرد, هاوكات خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان داوا لە چین ‌و توێژەكان دەكات هەڵوێستی توند بەرامبەر ئەم پەرلەمانتارە وەربرگن.

لە بانگەوازی خانەوادەی شەهیداندا هاتووە كە” ، تا چیتر هیچ كەسێك و لایەنێك نەتوانێ جورئەتی ئەوە بكات سوكایەتی بە خانەوادە و خوێنی شەهیدان بكات”, هاوكات داوا لە وەزارەتی شەهیدان و دادگاكان و داواكاری گشتی دەكەین هەرچی زووە دۆسیەی تایبەت بەم سوكایەتیە بكەنەوە و داوا لەدژی ئەو پەڕلەمانتارە بجولێنن”

خانەوادەی شەهیدان دەشڵێن” داوا لە بزوتنەوەی گۆرانیش دەكەین هەڵوێستی فەرمی خۆی لەسەر قسەكانی ئەو پەڕلەمانتارەیان رابگەیەنن”
لە كۆتایی بانگەوازەكەدا دەڵێن:” سەرەرای بێ موچەیی و بونی قەیرانەكان ، توانیومانە سەربەرزانە بەردەوام بین لە پێگەیاندنی رۆڵەكانمان ، رێگا نادەین سەری بەرز و خوێنی شەهیدەكانمان بكرێن بە بابەتی پروپاگەندە و موزایەدە و رشتنی فرمێسكی تیمساحانەی هەندێ بەناو پەڕلەمانتار”

دەقی بانگەوازێك لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانەوە

بەرامبەر بەو بێرێزیەی كە پەڕلەمانتارێكی بزوتنەوەی گۆران بەرامبەر بە ئێمەی خانەوادەی شەهیدانی كردوە، داوا لەسەرجەم چین و توێژەكان دەكەین هەڵوێستی توند بەرامبەری وەربگرن ، تا چیتر هیچ كەسێك و لایەنێك نەتوانێ جورئەتی ئەوە بكات سوكایەتی بە خانەوادە و خوێنی شەهیدان بكات .
داوا لە وەزارەتی شەهیدان و دادگاكان و داواكاری گشتی دەكەین هەرچی زووە دۆسیەی تایبەت بەم سوكایەتیە بكەنەوە و داوا لەدژی ئەو پەڕلەمانتارە بجولێنن ، هەروەها داوا لە بزوتنەوەی گۆرانیش دەكەین هەڵوێستی فەرمی خۆی لەسەر قسەكانی ئەو پەڕلەمانتارەیان رابگەیەنن .
ئێمەی خانەوادەی شەهیدان ، سەرەرای بێ موچەیی و بونی قەیرانەكان ، توانیومانە سەربەرزانە بەردەوام بین لە پێگەیاندنی رۆڵەكانمان ، رێگا نادەین سەری بەرز و خوێنی شەهیدەكانمان بكرێن بە بابەتی پروپاگەندە و موزایەدە و رشتنی فرمێسكی تیمساحانەی هەندێ بەناو پەڕلەمانتار .

Back to top button