توركیا بۆ داواى 32كم ده‌كات بۆ ناوچه‌ى ئارام په‌یمانگه‌ى كوردستان بۆ وزە وەڵام دەداتەوە
په‌یمانگه‌ى كوردستان بۆ وزه رایگەیاندووە”توركیا به داگیركردنى پانتایی رۆژئاوا به قوڵایی 32كم ده‌ست ده‌گرێ به‌سه‌ر %70 نه‌وتى رۆئاواى كوردستان و %50 نه‌وت و گازى سوریا .
هەر لەبارەی ناوچەی ئارام لە سوریا پەیمانگەی كوردستان بۆ وزە دەشلێـ”ناوچه‌ى ئارام كه توركیا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات شوێنه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانى سروشتى و خاوه‌ن یه‌ده‌گێكى گه‌وره‌ى نه‌وت و گازه له رۆئاوای كوردستان و به پێی راپۆرتێكى “زا ناشیونال انترست” یه‌ده‌گى نه‌وتى ئه‌و ناوچه به 315 ملیار به‌رمیل نه‌وت ده‌خه‌ملێندرێت .
لەبارەی پلانەكەی توركیا پەیمانگەی كوردستان دەشلێتـ”پلانه‌كه‌ى توركیا بۆ ناوچه‌ى ئارام واتا ده‌ست گرتنه به‌سه‌ر بیر نه‌وته‌كانى رمیلان و سویدا و مالكیه كه كێلگه‌نه‌وتیه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه له ئێستادا تواناى به‌رهه‌مهێنانى 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى له رۆژێكدا هه‌یه، ناوچه‌كه 1322 بیره نه‌وت و 25 بیری گاز له‌خۆده‌گرێت و ده‌كه‌وێته ئه‌و ناوچه‌ى كه توركیا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات به ناوى ناوچه‌ى ئارام و توركیا مه‌به‌ستیه‌تى ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه دابگرێ.
به‌م هه‌نگاوه‌ى توركیا كارتى وزه له‌ژێر ده‌ستى رۆئاوا ده‌ردێت و هه‌رێمى كوردستانیش له‌گه‌ل رۆژئاوا دادەبڕێت”.
چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە” مه‌ترسیه‌كان جدین و پێویسته له‌سه‌ر ئاستى نافه‌رمى و جه‌ماوه‌ری له هه‌رێمى كوردستان كۆمه‌كى رۆئاوا بكرێ و هه‌ڵه‌ى كه‌ركوك و 16 ئۆكتۆبه‌ر دووباره نه‌كرێته‌وه ، ئه‌گه‌ر نا ئاینده‌ى وزه‌ى كوردستانیش ده‌كه‌وێته مه‌ترسی چونكه ویستى هێزه‌كانى ناوچه‌كه لاوز كردنی پێگه‌ى و كورده له عێراق و سوریا .