بۆ تاوتوێكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه به‌غدا
شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بۆ سێ مەبەست سەردانی بەغدا دەكات، لەوانە پێكهێنانی خاڵی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەكان لە نێوان پێشمەرگە و سوپا و مەترسیی سەر ناوچە كوردستانییەكان و مووچەی پێشمەرگە و كێشە هەڵپەسێردراوەكان.
ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) زانیویه‌تی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه بۆ به‌غدا ده‌كات و بڕیاریش وایه له‌گه‌ڵ وه‌زیری وه‌زیری ناوخۆ و به‌رگری عێراق كۆببنه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا فۆكس بخه‌نه سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌سه‌ر ناردنی بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه له‌لایه‌ن به‌غداوه، كه به پێی پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق ده‌بوایه مانگانه بڕی 68 ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بنێردرێت.