دابەشكردنی مووچەی سبەی ڕاگەیەندرا

بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێك دابەش بكرێت و پێشبینیش دەكرێت كۆتای ئەو هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەكەی بەغدا بگات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)ـی راگه‌یاند ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەمووزی ئەمساڵی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە تەواوەتی دابەش دەكرێت.

خواكوڕك زانیویه‌تی، سبەی دوو شەممه‌ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت و پێشبینیش دەكرێت كۆتایی ئەو هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەكەی بەغدا بگات بە هەولێر.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.
Back to top button