سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ره‌وتی (الغد)ی سوریا ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 2019/10/13 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ئه‌حمه‌د عاصی ئه‌لجه‌ربا سه‌رۆكی ره‌وتی ( الغد)ی سوریا كرد .

له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بارودۆخی سوریا و پێشهاته‌كانی رۆژئاوای كوردستان كرا. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌ راگرتنی شه‌ڕ و گرتنه‌به‌ری رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه‌ كرده‌وه‌ . هه‌روه‌ها له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێكی داده‌په‌روه‌رانه‌ و ره‌تكردنه‌وه‌ی گۆڕینی دیموگرافی ناوچه‌كه‌ كرایه‌وه‌.

Back to top button