تورکیا یارمەتی هەڵاتنی داعشە زیندانیەکان دەدات
بۆردومانی کامپی ( عین عیسا ) لە رۆژئاوای کوردستان لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیا بە شێوەیەک بووە تەلبەندەکانی کردۆتە ئامانج .
بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لەم بارەوە ئاشکرای دەکات لە دوای بۆردومانەکانی تورکیا بە هۆی پێکانی تەنیا بە شی تەلبەندەکان و کۆنکرێتەکانی کامپەکە ، بە دەیان خێزانی داعش توانیویانە خۆ لە کەمپەکە رزگار بکەن .
هاوکات باس لە مەترسی ئەوە دەکات دۆخەکە بە شێوەیەک ئالۆزە ، خەریکە کۆنترۆڵی زیندانیانی داعش لە دەست دەردەچێت ، بە جۆرێک کە دوواتر دەبنە هەڕەشەی هێرش بۆ سەر کوردان لە ناو خۆدا .
ئەو دۆخە هاوکاتە لە گەڵ بێدەنگی و بێهەڵوێستی کرداری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاستی کۆمەڵکوژی کوردان
.