لیژنەی پێشمەرگە: داوادەكەین سروە عەبدولواحید داوای لێبوردن بكات

خواكوڕك
لێژنەی پێشمەرگەو شەهیدان راگەیێندراوێك لەسەر لێدوانی پەرلەمانتارێكی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بڵاودەكاتەوە و داوا دەكەن “ئەو پەرلەمانتاره داوای لیبوردن له خەڵكی كوردستان بەگشتی و خانەوادەی سەربڵندی پێشمەرگە و شەهیدان بەتایبەتی بكات”.

لیژنەی پێشمەرگەو شەهیدان و قوربانیانی جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لە راگەیاندراوێكدا دەڵێن:” پێشمەرگەو شەهیدان و خانەوادەكانیان توێژێكی سەربەرز و گیانفیدای ئەم هەرێمەن و هەمیشه مایەی سەروەری و سەربڵندین بۆ كوردستان. بۆیه ناوهینانیان به شیوازێك كه له ئاست سەربەرزی و شكۆی ئەواندا نەبیت مەحكوم دەكەین.

دەشلێن:” دەبوو ئەو پەرلەمانتاره حەقیقەت و واقعی ژیانیانی بخستایەتەروو كه سەرنەوی نەكردن و كۆلنەدان بووەو داستانی نەمری و سەربەرزییان بۆ گەلی كورد تۆماركردووه نەك شیواندنی واقع و حەقیقەتی ژیانیان.
هەروەها هاتووە:” داوا دەكەین ئەو پەرلەمانتاره داوای لیبوردن له خەلكی كوردستان به گشتی و خانەوادەی سەربلندی پیشمەرگەو شەهیدان به تایبەتی بكات و به كاری داواكاری گشتی دەزانین بەرامبەر هەركەسیك سنوری شكۆ و سەروەرییەكانی گەلی كورد بشێوێنی بێتە سەر خەت و به ئەركی خۆی هەستێت”

دەقی راگەیێندراوەكە

سەروكایەتی لیژنەی پیشمەرگەو شەهیدان و قوربانیانی جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی ئیدانەی لیدوانی نەشیاوی سروە عبدالواحید ئەندامی پارلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆران دەكات بەرامبەر خانەوادەی سەربلندی شەهیدان:

پیشمەرگەو شەهیدان و خانەوادەكانیان تویژیكی سەربەرز و گیانفیدای ئەم هەریمەن و هەمیشه مایەی سەروەری و سەربلندین بۆ كوردستان. بۆیه ناوهینانیان به شیوازیك كه له ئاست سەربەرزی و شكۆی ئەواندا نەبیت مەحكوم دەكەین.

دەبوو ئەو پەرلەمانتاره حەقیقەت و واقعی ژیانیانی بخستایەتەروو كه سەرنەوی نەكردن و كۆلنەدان بووەو داستانی نەمری و سەربەرزییان بۆ گەلی كورد تۆماركردووه نەك شیواندنی واقع و حەقیقەتی ژیانیان.

هەربۆیه داوا دەكەین ئەو پەرلەمانتاره داوای لیبوردن له خەلكی كوردستان به گشتی و خانەوادەی سەربلندی پیشمەرگەو شەهیدان به تایبەتی بكات و به كاری داواكاری گشتی دەزانین بەرامبەر هەركەسیك سنوری شكۆ و سەروەرییەكانی گەلی كورد بشێوێنی بێتە سەر خەت و به ئەركی خۆی هەستێت.

دەستەی سەروكایەتی لیژنەی پێشمەرگەو شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی.
بەرواری 8-12-2016

Back to top button