ئاژانسی رۆیتەرز ئاماری داعشە هەڵاتووکان لە ( عین عیسا ) ئاشکرا دەکات

 

بە پێی هەواڵی رۆیتەرز ، بەر پرسانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایان کردووە ، لە دووای بۆردومانی تورکیا و هێرشی گرووپەکانی سەر بە تورکیا و سووریا بۆ کامپی عین عیسا ، دەستگیرکراوانی داعش توانیویانە هێرش بۆ سەر دەروازەکانی کەمپەکە بێنن .

 

چەند کاتژمێرێک لەمەبەر ، چاودێری مافی مرۆڤی سووری ڕایگەیاند تا ئێستا 785کەس کە زۆربەیان لە ژن و مناڵی داعشیەکان پێک هاتوون توانیوانە لە کامپەکە ڕابکەن .

 

رۆیتەرز لە درێژەدا دەنوسێت رامی عەبدولڕەحمان بەرپرسی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ، لە زمان سەرچاوەکانی تایبەت بە خۆیانەوە ، زانیاریان پێگەیشتووە ، لە ئێستا دا لە ناو کامپەکەدا ئاژاوەیەکی زۆر هەیەو لەوانیە بە یارمەتی هێزەکانی سەر بە تورکیا و سوریەکانی سەر بە ئەردۆگان داعشیەکان بتوانن بە تەواوی بە سەر کامپەکە زاڵ بن .

Back to top button