ئەردۆگان وەڵامی راگەیاندراوەكەی سەرۆك بارزانی دایەوە

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رەجەب تەیب ئەردۆگان وەڵامی تەواوی ئەو وڵاتان و لایانانەی دایەوە كە دژی ئۆپراسیۆنەكەن لەناوشیاندا وەڵامی سەرۆك بارزانی دەداتەوە و دەلێت راگەیاندراوەكەی پاڵپشتی كردنی تیرۆرستانە كە مەبەستی لێ یەپەگە و پەیەدەیە”.

دوای ئەوەی سەرۆك بارزانی راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند” سەرباری ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو هەوڵی زۆرمان دا كە شەڕ و ناسەقامگیری لە گەلی كورد لە سووریا دوور بكەوێتەوە و چیتر نەهامەتی و كارەسات ڕوو نەدەن، بەڵام بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ناوچە كوردنشینەكانی باكووری سووریا تووشی پەلاماردان و دۆخێكی مەترسیدار بوونەتەوە.

ئەردۆگان لە وەڵامی ناراستەوخۆی سەرۆك بارزانی داو رایگەیاند” پەیامەكەی جێگرتن و پشگیر كردنی تیرۆرستانە كە مەبەست لێی پەیەدە و یەپەگەیە و دەشلێت” ئێمە هەموو كورد بە ئامانج ناگرین بەڵكو تەنها مەبەستمانە پەیەدە و یەپەگەیە”.

بەڵام سەرۆك بارزانی لە راگەیاندراوەكەی دا رایگەیاندبوو”لێرەدا بە پێویستی دەزانم بە خەڵكی خۆڕاگری كوردستان و لایەنەكان ڕابگەیێنم كە، هۆكارەكانی ئەو شەڕە هەرچییەك بووبن و هەر لایەنێك كەمتەرخەم بووبێت یان دەستی لەم دۆخە ترسناكە هەبووبێت، ئێستا كات، كاتی موزایەداتی بێهوودە و بۆچوونی عاتیفی و هەڵچوون نییە. كاتی ئەوەیە كە هەموو لایەكمان هەرچی هەوڵ و توانامان هەیە بەكاری بهێنین بۆ ئەوەی كۆتایی بەو شەڕە بێت و چیتر خەڵكی بێ تاوان باجی ئەو دۆخە مەترسیدارە نەدەن و ڕێگەیش لە گۆڕینی دیموگرافیی ئەو ناوچەیە بگیرێت”.

Back to top button