رۆژهەڵاتی کوردستان بە گوتنەوەی سرودی ئەی ڕەقیب پشتیوانی خۆیان بۆ رۆژئاوا دەردەبڕن ( ڤیدیۆ )
بە پێی زانیاریەکانی تایبەت بە ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە ، خۆ پیشاندان و پشتیوانی بۆ کوردانی رۆژئاوا لە هەموو شارو شارۆچەکان تا ئێستاش بەردەوامە.
بەڵگەکان باس لەوە دەکەن خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بیروڕاجیاوازەکانەوە هەموویان داوای یەک بوون و کۆدەنگی حزبەکانی کوردستان دەکەن بۆ سەر بەخۆیی .
هەر لەم پێوەنییەشدا لە زۆرێک لە شارەکان سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەڵێنەوە و داوای چوونەوەدەرەوەی داگیرکەرانی کوردستان دەکەن .
ئەو بەڵگەیەی بە شێوەی ڤیدیۆ لێرەدا دەبیندرێت و سرودی ئەی ڕەقیب تەیدا دەنگدانەوەی هەیە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانە .