عادڵ جوبێر ڕەتی دەکاتەوە ریاز دەستی لە هێرشی سەر نەوت هەڵگرەکەی ئێران دا بووبێت

عادل جوبێر ، وەزیری راوێژکار لە بەشی کاروباری دەرەوەی سعوودیا دەڵێت سعوودیا هیچ پێوەندی بەو هێرشەوە نەبووە کە لە نزیک کەنار ئاوەکانی جەدە کراوەتە سەر نەوتهەڵگرەکەی ئێران
جوبێر گووتی ، ئەم کردارانە دوورن لە چۆن سیاسەت کردنی ریاز ، چاوەڕێش دەکەیین لێکۆڵینەوەکان بگەنە ئەنجام
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی هەینی ڕایانگەیاندبوو نەوتهەڵگرێکیان لە ٦٠ مایلی کەنار ئاوەکانی جەدە تووشی تەقینەوە بووە ، هاوکاتیش گومانیان خستبووە پاڵ سعوودیا