ڤیدیۆ:ئەندام پەرلەمانێكی پێشووی گۆڕان پیلانێكی مەترسیداری مالیكی و نەوشێروان ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
لە میانەی بەشداری كردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی (KNN ) سەردار عەبدولا پەرلەمانتاری پێشوی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان پیلانە مەترسیدارەكەی مالیكی و یەكێتی و گۆڕان لەژێر ناوی مووچە ئاشكرا دەكات و دەلێت:” ئەو رێككەوتنەی كە هەیە بە بەمەبەست بە بێ پارتی كراوە بۆئەوەی دواتر بڵێن ئەوە پارتیە نەوت نانێرێت, موچەكەتان لەئەستۆی پارتیە، ئینجا لە مەحكەمەی ئیتحادی شكات لە پارتی بكەن, هەروەها ئەم رێككەوتنە تەنها لە بەرژەوەندی مالیكیە, چونكە دوو سێ مانگی دیكە, داوایەك پێشكەشی سەرۆكی پەرلەمان دەكرێت, بۆ لێپێچنەوە لەعەبادی و دەلێت كە عەبادی هاتە پەرلەمان چەند پرسیارێكی ئاراستە دەكرێت لەوانە بۆچی عێراق موچەی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی كوردستان نانێرێت”. هیوادارم ئەو سیناریۆیە روونەدات, كە هەموو كاری مالیكی بۆ ئەم سیناریۆیەیە, دواجار هەوڵ دەدرێت متمانە لە عەبادی وەربگرێیتەوە, حكومەتەكەی عەبادی بكەوێت, هەفتەی رابردوو مالیكی چاوپێكەوتنێكی كردووە دەڵێت” دوای كۆتا هاتنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ دەبێت عەبادی بكەوێت, لێی دەپرسن بۆ دەبێت بكەوێت دەڵێت” لەبەر ئەوەی عەبادی زۆر نەرمە لەگەڵ كوردەكان.
هەروەها ئەو پەرلەمانتارەی پێشوی گۆڕان بودجەی عێراق بەكارەسات ناودەبات, دەلێت كورد تێدا زیانمەدی یەكەمە, هەروەها لە بەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەی پڵانێكی مەترسیدار ئاشكرا دەكات, هەروەها داوا لە نەوشێروان دەكات بگەڕێتەوە كوردستان واز لە پیلانی دابەشكاری كوردستان بهێنێت.
لە وەڵامی پرسیاری بودجەی ساڵی 2017ی عێراق چۆن لێكدەدەیتەوە ئەو پەرلەمانتارە دەلێت ئەم بودجەیەیی عێراق كارەساتاویە, چونكە كورد تێیدا یەكدەنگ نیە, ئەم یەكدەنگ نەبوونەی پەیوەندی بەبودجەوە نەبوو بەتەنها, بەڵكو لە بابەتی دەركردنی یاسای پەیوەست بە حەشدی شەعبی دەركەوت كە كوردەكان لەویش بەیەكەوە نین كە پێویست بوو بەیەكەوبن و بە هاوپەیمانی نیشتمانی بڵێن دەنگدان بە حەشدی شەعبیەوە بەستراوەتەوە بە بەشێك لە پێشمەرگە, بێگومان كورد بەیەك ریزی بە قوەت ترەوە دەیانتوانی ئەوە بچەسپێنن, وە ئەوەی ئێستا چەسپێنراوە بۆ پێشمەرگە وەك ئەوە وایە من داوای ئۆتۆمبێلەكی كەسێك بكەم ئەویش ئامادە نەبێت بمداتێ كەواتا ناتوانم بیبەم, تێبینی شتێكی سەیرمكردووە كە پەرلەمانتارە كوردەكات بە شانازیەوە باسی دەكەن دەڵێن ئێمە ژمارەمان دیاری نەركدووە, دەتوانین داوای سەد هەزار دووسەد هەزار بكەیت یان نیو ملیۆن, بە پێكەنینەوە وادەلێت … كەواتا من پێم باشە داوای نیو ملیۆن بكەن, چونكە هەر نامان دەنێ ئەگەر هەرچەند بێت.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەردار عەبدولا داوا لە نەوشێروان مستەفا دەكات بگەرێتەوە كوردستان لە نێو كێشەكاندا بێت نەك لە دوورەوە، هەروەها دەلێت:” پێویستە نەوشێروان مستەفا, واز لە بیرۆكەی دابەشكردنی كوردستانو بیرۆكەی هەرێمی سلێمانی بهێنێت, چیتر دۆخی ئابوری و دەروونی خەلكی كوردستان ئیستغلال نەكات بۆ مەرامی تایبەت, دەلێت وەرنەوە واز لە دابەشكردنی كوردستان بهێنن سەد ساڵە ئەو میللەتە خوێن دەڕێژێت بۆ ئەو كوردستانە.
سە ردار عەبدولا لەكۆتایشدا دەلێت، پڕۆژەیەك هەیە بۆ جیاكردنەوەی سلێمانی لە هەرێمی كوردستان و بە ستنەوەی بە بەغدا ئەگەر ئەمەشیان بۆ نەكرا بەستنەوەی بە وڵاتێكی دیكەی ناوچەكەیە, ئەم سیاسەتە پێویستە وازی لێبهێنرێت, جارێكی دیكە بە نەوشێروان مستەفا دەلێت وەرەوە تۆزێك تەریق ببنەوە لەو باوكەی كە دەچێتەوە ماڵی خۆی شیر نیە بیداتە منداڵەكان.
شایانی باسە ئەم دیمانەیە بەشێوەیەكی راستەوخۆ بوو، بەڵام دەبوو دووبارە بكرێتەوە یان لە وێبسایتی كەناڵەكە دابنرێت كەچی نە دووبارە كرایەوە، نە لەویبسایتی ئەو میدیایە دانرا