مێرکڵ داوا دەکات بەزووترین کات هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا بێتە راوەستان

 

راوێژکاری باڵای ئاڵمانیا لە پێوەندییەکی تەلوفۆنیدا لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان داوای لێدەکات کۆتایی بەو هێرشەسەربازییە بێنێت کە کردوویەتە سەر رۆژئاوی کوردستان .

هاوکات ئەردۆگان ڕەخنە ئاراستەی ئاڵمانیا دەکات کە بۆچی هەناردەی چەکیان بۆ وڵاتەکەی ڕاگرتووە .

 

ئولریکە دەمر ، جێگری وتەبیژی حکومەتی ئاڵمانیا ڕایگەیاند هۆکاری پێوەندی ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمانیا بە ئەردۆگانەوە ، تەنیا بۆ ئەوە بووە پەی بڵێت هێرشی سەر رۆژئاوای کوردستان ڕاگرێت .

 

ڕاگەیاندنەکانی ئاڵمانیا ڕایدەگەێنن هەرچەند ئاڵمانیا بڕیاری هەناردەی چەکی بۆ تورکیا داوە بەڵام ئەوە کاردانەوەیەکی لاوازەو ئۆپۆزیسیۆنی ئاڵمانیا لەی رازی نین و پێیان وایە دەکرا هەڵوێستێکی بوێرانەتر هاتبایەتە ئاراوە  .

Back to top button