ئیداره‌ی رۆژئاوا: له‌گه‌ڵ سوپای سوریا رێككه‌وتین، سوپای سوریا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كۆبانێ و منبج

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاریدا ته‌واوی هێزه‌كانی له‌ رۆژئاوای كوردستان بكشێنێته‌وه‌، كه‌مێك به‌رله‌ ئێستا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا رێككه‌وتووین، سوپا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كوبانێ.
به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌می رێككه‌وتنی نێوان ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سوریایه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ كه‌ له‌و چوارچێوه‌یه‌ هێزه‌كانی سوپای سووریا گه‌ڕایه‌وه‌ منبج.
ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی رۆژئاوا له‌ كاتێكدا بوو كه‌ ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، مارك ئێسپر رایگه‌یاندبوو، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاگاداره‌ كه‌ كورده‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا و سووریا له‌ سه‌روبه‌ندی واژووكردنی رێككه‌وتنێكی نوێن بۆیه‌ هێزه‌كانمان له‌و ناوچانه‌ ده‌كێشینه‌وه‌.

Back to top button