ترەمپ: تورکیا سنوری بەزاند چاوەڕێی توندترین سزابن چی بەسەردێنم

 

دوای ئەوەی تورکیا هێڕشی داگیرکاری بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە ڕۆژئاوای کوردستان کشاندەوە، ئەگەرچی ترەمپ رایگەیاندبوو لە سنوری بۆ دیاری کراو زیاتر بچێتەپێش ئابووریەکەی دادەڕمێنین، کەمێک بەر لەئێستا ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگەیان، له‌گه‌ڵ سیناتۆری كۆمارییه‌كان، لیندسی گراهام كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆنگرێسه‌وه‌ سزای توند به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنن.

دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر له‌ تویتێکیدا رایگه‌یاند، كۆده‌نگییه‌كی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌وە هه‌یه‌ کە سزا بەسەر تورکیا بسەپێنین ته‌نانه‌ت دیموكراته‌كانیش له‌ كۆنگرێس پشتیوانی ده‌كه‌ن و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاماده‌یه‌.

هەروەها له‌ كۆتای تویتەکەی تره‌مپ نووسیویه‌تی: “چاوه‌ڕێ بن”، ئه‌وه‌ش به‌و واتایه‌ی كه‌ سه‌پاندنی سزاكان نزیكه‌.
ترەمپ ئاشکراشی کردووە، كه‌ توركیا داوای كردووه‌ ئه‌وه‌ روونه‌دات، كه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بووه‌ سزای به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنرێت.

Back to top button