دایكە عائیشە لەسەر سوكایەتی سروە پەیامێك بڵاو دەكاتەوە

خواكوڕك

قورشید شێخ زادە كوری دایكە عائیشە كە بەدایكی شەهیدانی كوردستان ناسراوە بەناوی دایكە عائیشە پەیامێك بڵاو دەكاتەوە لە پەیامەكەدا سوتانی جەرگی دایكی سەهیدان و ئازاری سوكایەتی خانەوادەی شەهیدان دەگەێنێت.

لەپەیامەكەدا كە بەناوی دایكە عائیشە بڵاو كراوەتەوە تێدایە هاتووە بەرامبەر بەو بێرێزیەی کە پەڕلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆران بەرامبەر بە ئێمەی خانەوادەی شەهیدانی کردویەتی، ، داوا لەسەرجەم چین و توێژەکان دەکەین هەڵوێستی توند بەرامبەری وەربگرن ، تا چیتر هیچ کەسێک و لایەنێک نەتوانێ جورئەتی ئەوە بکات سوکایەتی بە خانەوادە و خوێنی شەهیدان بکات .
هەروەها دایكە عائیشە لەزاری كورەكەی راشی گەیاندووە، دوا لە وەزارەتی شەهیدان و دادگاکان و داواکاری گشتی دەکەین هەرچی زووە دۆسیەی تایبەت بەم سوکایەتیە بکەنەوە و داوا لەدژی ئەو پەڕلەمانتارە بجولێنن، چونكە ئەمە ئازارێكی گەورە ئیزافەی سەر ئازاری خانەوادەی شەهیدان دەكرێت لەكاتێكدا خانەوادەی شەهیدان بەسەربەرزانە نەوێكی تر بۆ كوردستانێكی سەربەخۆی پەروەردە دەكەن بۆ ئەوەی لەداهاتوو دا شوێنی شەهیدان بگرنەوە بەڵام كەسانێك هەڵدەستن بەسوكایەتی كردن بەخوێنی رژاوی شەهیدان و خانەوادەكانیان، بۆیە لێرەوە داوا لە گشت لایەك دەكەین بێدەنگ نەبن لەو بێرێزیەی بەرامبەرمان دەكرێت.

Back to top button