ماكڕۆن و مێركل له باره‌ی داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان له لایه‌ن توركیا كۆده‌بنه‌وه
دوای له‌شكركێشیه‌كه‌ی توركیا به مه‌به‌ستی داگیركردنی توركیا و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ریه‌كه له ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌لمانیا چه‌ند جارێك داوایان كرد كه توركیا هێڕشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان رابگرێت، له سه‌ره‌تاشدا هه‌ردوو وڵات پێفرۆشتنی چه‌كیان به توركیا راگرت.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه، هه‌ریه‌كه له ماكرۆن و مێركل بڕیاره كۆببنه‌وه‌و له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازبده‌ن و په‌یامێكی هاوبه‌ش ئاراسته‌ی توركیا ده‌كه‌نه‌وه بۆ جارێكی دیكه.
كۆبوونه‌وه‌ی ماكرۆن و مێركل دوای ئه‌وه دێت كه مێركل ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌درۆگان په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامدا و داوای ده‌ست به‌جێ راگرتنی ئۆپراسیۆنی داگیركاری لێ‌كرد. پێشوتریش ماكرۆن به توركیای راگه‌یاندبوو كه پێویسته هێڕهكان له زوترین كات رابگرێت.