وازهێنان له گۆشتی سور به‌یه‌کجاری سود به‌خشه یان زیان به‌خش
زانایانی زانکۆی تۆرینتۆ له‌که‌ندا دووپاتیان کردۆته‌وه خواردنی گۆشتی سور له‌گه‌ڵ شێوازی خۆراکی ته‌ندروست و سه‌وزه‌واته‌کان سود به‌خشه نه‌خواردنی توشی تێکدانی هاوسه‌نگیمان ده‌کات .
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌که ده‌رکه‌وتووه ئه‌وکه‌سانه‌ی گۆشتی سور به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ خۆراکه‌کانی دیکه و سه‌وزه‌کان سود به‌خشه و کێشی له‌شمان که‌مده‌کاته‌وه .
زاناکان دووپاتیان کردۆته‌وه هیچ کام له خۆراکه‌کانی دیکه جێگه‌ی ئه‌و پرۆتین و ڤیتامینانه پڕناکه‌نه‌وه که‌له گۆشتی سوردا هه‌یه و باشتر وایه به‌ڕێژه‌ی گونجاو بخورێت .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌خواردنی گۆشتی سور به‌یه‌کجار زیان به جه‌سته‌مان ده‌گه‌یه‌نێت و هاوسه‌نگی تێکده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌که ده‌رکه‌وتووه خواردنی ڕێگه له به‌رزبونه‌وه‌ی کۆلیستۆڵ ده‌گرێت و کاتێک به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست ده‌خورێت له‌گه‌ڵ بڕی گونجاو له ئاوی خاوێن و خورادنه ته‌ندروسته‌کان سوده‌کانی زیاد ده‌کات .