بۆیه‌ی نینۆك خانمان توشی ئه‌م نه‌خۆشیه مه‌ترسیدارانه ده‌کات
توێژینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه بۆیه‌ی نینۆک مه‌ترسی توشبونی خانمان به شێرپه‌نجه ونه‌زۆکی چه‌ند هێندهیهکه زیاد ده‌کات و هه‌رچه‌نده ماده‌ی کیمیاوی تێدا نه‌بێت مه‌ترسیه‌کان هه‌ر بونیان هه‌یه .
هه‌رچه‌نده ساڵانی پێشوو زۆربه‌ی کۆمپانیاکان ئاشکرایانکردووه ده‌ستیان له به‌کارهێنانی ماده کیمیاویه مهترسیداکانی وه‌ک “DnBP” و “toluene” و”formaldehyde” هه‌ڵگرتووه به‌ڵام بۆیه‌ی نینۆک له ئێستاشدا به‌رپرسه له تێکچونی مێشک و تێکچونی کۆرپه‌له له‌ناو سکی داکیاندا.
توێژینه‌وه‌که له‌لایه‌ن زانکۆی هارڤه‌رد ئه‌نجامدراوه و هه‌رچه‌ند له ساڵی 2004 زۆربه‌ی ماده‌کانی ناو بۆیه‌ی نینۆک له کۆمپانیا گه‌وره‌کان قه‌ده‌غه‌کراون و به‌ڵام له ئێستادا ده‌رکه‌وتووه گۆڕدراون به ماده‌ی ژه‌هراوی دیکه.
له توێژینه‌وه‌که‌دا زانایان پشکنینیان بۆ زیاتر له 40 جۆری جیاواز له بۆیه کردووه و ماده‌ی فینیل فۆسفاتیان تێدا به‌دی کردون په‌یونه‌دی به تێکچونی هۆرمۆن و نه‌زۆکی و شێرپه‌نجه‌ی سنگه‌وه هه‌یه.
هه‌بونی چه‌ندین ماده‌ی کیمیاوی له دیارترینیان ڕه‌ساس و جۆره‌کانی دیکه مه‌ترسی توشبونی مرۆڤ به نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌کان زیاد ده‌کات و ده‌بێت خانمان له‌کاتی به‌کارهێنانی ئه‌و جوانکاریانه زۆر ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیان ببن.