مۆرینهۆ: لە یونایتد یاریزانێکیان بە زۆر بۆ کڕیم!

خۆزێ مۆرینهۆ راهێنەری پێشووی مانچێستەریونایتد ناوی ئەو یاریزانەی ئاشکراکرد کە بەڕێوبەرانی یانەکە بەزۆر و دوور لە ئامۆژگاری ئەو کڕیویانە.

بەگوێرەی دەیلی ستار خۆزێ بە بۆردی یانەکەی راگەیاندووە پێویستی بە ناوەڕاستکارێکە ئەوانیش بڕیاریانداوە فرێدی بەڕازیلی بگوازنەوە بەرامبەر بە ٥٢ ملیۆن پاوەند.  سەرچاوەکە دەڵێت خۆزێ ئارەزووی ئەو یاریزانەی نەکردووە و رێنمانیی لێوەرنەگیراوە بۆ کڕینی بەڵام بە ناچاری ئەو یاریزانەی قبوڵکردووە کاتێک پێیان وتووە یان فرێد یان هیچ یاریزانێکی دیکە ناکڕین.

دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر گواستنەوەی فرێد بۆ یونایتد سەرەڕای نرخە گرانەکەی، ئەو یاریزانە نەیتوانیوە ئاستێکی باش نیشان بدات.

دەیلی ستار ئەوەشی کردووە راهێنەرە پۆرتوگالییەکە زۆر هەوڵیداوە هاری مەگوایەر بگوازێتەوە یانەکە بەڵام یونایتد ئامادە نەبووە ٧٠ ملیۆن پاوەند بدات بەو یاریزانە، لە کاتێکدا ساڵێک دوای ئەوە لەسەر داوای سۆڵشایەر بە ٨٠ ملیۆن گواستیانەوە یانەکە.

Back to top button