لە 16ی ئۆكتۆبەر دا 16ی ئۆكتۆبەری تر رووی لەكورد كرد
رێكان سەباح
دوای نووسینی بەدەیان هەزار وتار لەسەر بوونی پەكەكە لە سوریا ئێستا ئەنجامەكەی كەوتە بەردەمی خەڵك، ئێستا دەركەوت كەئەوەی لە رۆژئاوایی كوردستان روویدا، تەنها كورد كوشتن و بازرگانی بوو بە گەلی كوردستان، ئێستا كە 11 هەزار شەهید و 25 هەزار بریندار و دەربەدەر بوونی دەیان هەزار كەس، نەهامەتی گەلی ئێمە لە سوریا تەنها بۆ رژێمەكەی بەشار ئەسەد بوو، قسەی قۆری نێو میدیا جاشیش ئەوەیە ” تەسلیم كردنی رۆژئاوا بە سوریا باشترە لە تەسلیم كردنی بە توركیا” ئەم قسەیە دەرخەری ئەوەیە، میدیایی جاش تەنها بیری لە تەسلیم كردنی ئەم گەلە بەشمەینەتەیە، چونكە تەنها تەسلیم بوو بە چارەسەر دەبینێت”.
بەدرێژای مێژوو تا ئەو چركە ساتە كورد نەیتوانیەوە لەو جەهلە ئایدۆلۆژیا هاوردانە دەربازی بێت، بتوانێت بە ئەقلی خۆی بیر بكاتەوە، تا ئەمرۆ، هاوشێوەی هێزە فێلبازەكان چەپلەمان لێدەدا كاتێك دەیانگوت پەیەدە پەكەكە نیە، ئێمەش هاوشێوەی ئەوان ئەو قسە هیچەمان دەگوتەوە، پێمان وابووە كە دونیا هەڵدەخەلەتێنین، بەڵام دەیان و سەدان و هەزاران وتار نووسرا، كە دەیانگوت كاكە پەكەكە لە سیاسەتی جیهاندا بە رێكخراوێكی تیرۆرستی ناسراوە و بۆمبێكی مەترسیدارە با رێكەوین و ئەو بۆمبە نەتەقی بە رووی رۆژئاوایی كوردستان بەڵام مزایەدە چیە هیچەكانی ئەو وڵاتەی ئێمە ئەوانەی كە بەرۆژی رووناك كەركووكیان تەسلیم كرد و هاتنەوە ناو خەڵك و باسی هەستی نەتەوەی و خەباتی نەتەوەیشت بۆ دەكەن وەك ئەوەی هیچ شەرمێك و كەرامەتێكیان نیە، دەیانگوت ئەم وتارانە لەدژی گەلی كوردستانە، تا رۆژئاوایان بەم دۆخە گەیاند”.
رۆژئاوا تەسلیم كرا، تا چەند ئاسۆ مامەندی 16ی ئۆكتۆبەری ئارام، دەسەڵاتی لە كەركووك هەیە هەر ئەوەندەش دەسەڵات بەشی پەكەكە دەبێت لە سوریا، هەر ئەوەندە دەسەڵات بەشی پەكەكەیە لەسوریا كە ئۆجەڵانیان دەرپەراند، ئاخر هێزی وا بۆ كورد هەبێت و نەبێـت چ سودێكی هەیە، دەستكەوتەكانی شەڕی داعش بەو هەموو شەهیدەوە، ئێستا وەك بایەك رۆیشت، كەسێك هەیە بپرسێت بۆ ئۆكتۆبەرچیەكان و پەكەكەیەكان وایان لەكورد كرد، بێگومان كەسێك نیە، چونكە ئەگەر هەبا ئێستا دەمێك بوو ئەم كوردە خێر لەخۆ نەدیوە دەوڵەت بوو، چونكە لەم جەهل خانەیەوە ئێمە دۆراوی بەردەوامی مێژووی بووینە”.
ئەم خەڵكە ماستاوچیە و ئەوانەی رۆژانە بازرگانی بەم میللەتەوە دەكەن، رووی رەشیان لەچاو دەچەقێت هێستا هاتوون باس لە گۆڕینی گەمەكە دەكەن لە رۆژئاوایی كوردستان، ئاخر قورمساخی هیچ لەبار نەبوو تۆ جوزانی گەمە چیە تا باس لە گۆڕینی گەمە بكەیت، تۆیەكی دەرچوو لە قوتابخانەی جەهلی ئایدۆلۆژی هاوردە، چ لەبارەی گەمی سیاسی دەزانیت،
ئێستا ئێمە لە 16ی ئۆكتۆبەر داین، 16ی ئۆكتۆبەری تر رووی لەكورد كرد، 13 هەزار شەهید و زیاتر لە 40 هەزار بریندار لە هەردوو 16ی ئۆكتۆبەر دا نەفرەتی لێكرا و بە چەپگە گوڵێكەوە بەر حێقەی میلیشیاكانی حشدی و بەشار ئەسەد وەكران، دەی ئەوە مێژووی كوردە.