ڕوسیا بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی فڕۆكەی جه‌نگیه‌كانی توركیا، فڕۆكەی جۆری ئێس ی‌و 35 ئێس خستتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە
دوای ڕێككەوتنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەگەڵ حكومه‌تی سوریا، بڕیارە رووسیا لە ڕۆژئاوای كوردستان ناوچەی دژەفڕین دروست بكات.
له‌مباره‌وه كەناڵی بی بی سی ڕایگەیاند: له میانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌سه‌ده و حكومه‌تی سووریا به نێوبژیوانی رووسه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر فڕۆكەكانی توركیا ناتوانن ناوچەكە بۆردوومان بكەن، ڕوسیا ڕازی بووە ناوچەی دژە فڕین لە ڕۆژئاوای كوردستان درووستبكات .
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ڕوسیا بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی فڕۆكەی جه‌نگیه‌كانی توركیا، فڕۆكە جه‌نگییه‌كانی جۆری” ئێس ی‌و ـ سی و پێنج ئێس ” ی وڵاته‌كه‌ی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 13/10/2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر رایگه‌یاند: “له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا رێككه‌وتووین بۆ ئه‌وه‌ی سوپای سووریا بگه‌ڕینه‌وه ناوچه كوردنشیینه‌كان و به‌درێژایی سنووری توركیا بڵاوده‌بنه‌وه”.