کێبڕکێ نێوان ئەنقەرە و دیمەشق بـۆ پڕکردنەوەی بۆشـایی ئەمریکا

کێبڕکێیەکی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی لە باکووری سوریا بەدیارکەوت لە دوای بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ کە بنتاگۆنی ڕاسپارد بۆ دانانی پلانێك بۆ کشانەوەی هێزەکانیان ، لە لایەکی دیکەوە هەسەدە ڕایگەیاند کە گەیشتوونەتە ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی سوریا بۆ بڵاوبوونیان لە ناوچە سنووریەکان‌ بەمەبەستی ڕوبەڕوبوونەوەی داگیرکاری تورکیا و ئازادکردنی ئەو ناوچانەی سوپای تورکیا و میلیشیا توندڕەوەکان دەستیان بەسەر داگرتووە.

لەم بارەیەوە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی سوریا گوتیان دوێنێ سوپای سوریا بەرەو بەرەکانی جەنگ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات جووڵەی پێ کراوە ئەمەش لەدوای ئەم ڕێکەوتنە هات لە نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە بنکەیەکی هێزەکانی ڕوسیا لەو وڵاتە.

سەرچاوە : الشرق الاوسط

 

Back to top button