لـۆدریان‌ : پێویستە لەسەر یەکێتی ئەورووپا سەرکۆنەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی بکات

ئەوڕۆ دوو شەممە وەزیری دەرەوی فەڕەنسا جان ئیف لۆدریان گوتی پێویستە وەزیرانی دەروەی یەکێتی ئەورووپا سەرکۆنەی لەشکرکێشی تورکیـا بۆ سەر خاکی سوریا بکەن و داوای قەدەغەی هەناردەی چەك بکرێت بۆ تورکیا هەروەها داوایەکیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بکرێت کۆبوونەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجام بدرێت.

لە کاتی ئامادەبوونی بۆ کۆبوونەوە لە لۆکسمبۆرگ لـۆدریان ئاماژەی دا کە ئەو هێرشەی تورکیا دەبێتە هۆی کارەساتێکی مرۆیی مەترسیدار و گەڕانەوەی تیرۆریستانی داعش و ئومێدەوارە لەو کۆبوونەوەیە داوایەکی ئاراستەکراوی لێ بەرهەم بێتن بۆ کۆتایی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هێزە کوردیەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

سەرچاوە : الغـد برێس

 

Back to top button