دۆناڵد ترەمپ داوایه‌كی نوێ له كورد و تورك ده‌كات
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، نابێت تورکیا و کورد رێگە بە هەڵاتنی چەکدارانی داعش لە زیندانەکان بدەن و دووپاتیشی کردووەتەوە کە ئەمەریکا رێگە بە گەڕانەوەی چەکدارانی داعش نادات.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، دوێنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایگەیاندبوو بەهۆی هێرشەکانی تورکیا زیاتر لە 750 کەس لە کەسوکاری چەکدارانی داعش لە کەمپی عەین عیسا هەڵاتوون.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه، زۆربه‌ی چه‌كداره گیراوه‌كانی گرتووخانه‌كانی هه‌سه‌ده بریتین له چه‌كداره داعشه‌كانی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا، پێشتر چه‌ندان جار داوا له ئه‌وروپا بكات، چه‌كداره‌كان وه‌ربگرێته‌وه و دادگاییان بكات، به‌ڵام وڵاتانی ئه‌وروپا ره‌تیان كرده‌وه، ئێسته‌یش دوای هه‌ڵاتنیان وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ترسن چه‌كداران به ڕه‌گه‌زنامه‌ی فه‌رمی خۆیان بێ هیچ به‌ربه‌ستێك بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وروپا و توندوتیژی ئه‌نجام بده‌ن.