سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی دۆخی رۆژئاوای كوردستان كۆده‌بێته‌وه
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (4)ی ئاساییی سبه‌ی سێشه‌ممه‌ی راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له مادده‌ى شازده و برگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی هه‌ژده و برگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی بیست و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا كۆببێته‌وه دید و ڕوانگه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان بخاته‌ڕوو.
پێشتر لە راگەیەنراوێکدا پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی ھێرشەکانی تورکیای بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کرد و داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کار بکات بۆ راگرتنی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.