وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری نوێی ده‌ركرد
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بریاری نوێ ده‌رده‌كات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌كاری هێنانى ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ن
له‌نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه ، كه پێویستە بەڵێننامە لە كۆمپانیاكانی هێنانی ئۆتۆمبێل وەربگیرێت بۆ ئەو كەسانەی كە مۆڵەتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلیان هەیە، سزادانیان بە بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ هەر ئۆتۆمبێلێك كە هاوردە بكرێت، بە پێچەوانەی مەرجەكان.
راشیدهگهیهنن ، بەستنەوەی سەرجەم كۆمپانیاكانی كوالێتیی كۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەكان بەیەكەوە و نرخی پشكنین وەك ئەو نرخانە دەبێت كە پێشتر وەزارەتی دارایی دەستنیشانی كردوون.
وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، پێویستە هەر ئۆتۆمبێلێك هاوردەكراو بێت بڕوانامەی (COC) لەگەڵ بێت و مۆڵەت دەدرێت بە كۆمپانیاكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل كە لە دەروازەی سنوورییەكان كار دەكەن، تا 1/11/2019 ئەم بڕگەیە جێبەجێ دەكرێت، لەو سنوورانەی كە تا ئێستە كاری پێ ناكرێت.
لهكۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، لەكاتی بوونی جیاوازی لە نێوان پشكنینی ئۆتۆمبێل لەلایەن كۆمپانیاكانی پشكنینی كوالێتی لە سنوورەكان و پشكنینی كۆتایی كە لەلایەن لیژنەكانی هاتوچۆوە، دەكرێت بە بڕی پێنج ملیۆن دینار بۆ هەر حاڵەتێك كۆمپانیای پشكنەر سزا بدرێت لەگەڵ گەڕاندنەوەی ئۆتۆمبێلەكە لەو دەروازەی كە لێی هاتووە.
دارشتنهوهى هه‌وال –