جۆزیف بایدن لەگەڵ مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە
خواكوڕك
لەدرێژەی دیدارە دبلۆماسیەكانیاندا لە وڵاتی ئەمریكا كە ماوەی هەفتەیەكە، شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەردانی ئەمەریكایان كردووە, ئەمڕۆ لە واشنتۆن چاویان كەوت بە (جۆزیف باید) جێگری سەرۆكی ئەمریكا, لە میانەی كۆبوونەوەكەدا هاوكاریەكانی ئەمریكاو سەركەوتنەكانی پێشمەرگەو شەڕی داعش مژاری گفتوگۆكان بوونە.
لە دیدارەكەدا، مەسرور بارزانی، سوپاسی حكوومەتی ئەمەریكای كرد بۆ ئەو هاوكارییانەی كە لە شەڕی دژی داعش، پێشكەشی هەرێمی كوردستانی كردووە هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقیش كردووە.
لە بەرامبەردا، جۆزیف بایدن، قوربانیدانەكانی پێشمەرگەی لە شەڕی دژی داعش، بەرزنرخاندووە و گوتیشی: “پێشمەرگە هێزێكی هەرە كاریگەرە لە تێكشكاندنی داعش”.
هەریەك لە ئاڤریل هاینس، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمەریكا و برێت مەكگورك، نوێنەری تایبەتی باراك ئۆباما، لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئامادەی كۆبوونەوەكەبوون.
شاندی هەرێمی كوردستان پێشوتر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكوومەت و كۆنگرێسی ئەو وڵاتە دیدار و كۆبوونەوەیان سازكردووە.