کەماڵ کەرکوکی : پاساو هێنانەوە بۆ خیانەتی 16ئۆکتۆبەر ، خیانەتێکی ترە

 

 

کەماڵ کەرکوکی بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک – گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک وڵامێک بۆ سەلیم جبوری سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت ئەوانەی دژی ریفراندۆم وەستانەوە ناحەق بوون ، بۆیە پاساو هێنانەوە بۆ خیانەتی 16ئۆکتۆبەر ، خیانەتێکی ترە.

 

ئەو وڵامەی کەماڵ کەرکوکی لە کاتێکدایە کە میدیاکانی سەر بە خیانەتکارانی 16ئۆکتۆبەر لە چاوپێکەونێکدا لە گەڵ سەلیم جبوری دەیانەویست هۆکاری خیانەتی 16ئۆکتۆبەر بخەنە ئەستۆی ریفراندۆنمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانەوە .

 

کەماڵ کەرکوکی بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات کورد مافی خۆیەتی پرسی چارەنووسی خۆی بە دەنگی گەل یەکلایی کاتەوە ، چونکە عێراق هیچکات وەک پێویست مافی کوردی نەداوە لە بودجەی گشتی عێراق ، ئەوە لە کاتێکدایە داهاتی عێراق زۆر لەوە زیاترە بودجەی لە سەر دادەڕێژن .

 

کەماڵ کەرکوکی گووتی دڵنیام ئەو لێدوانەی سەلیم جبوری بێ ئاگاییە لە پەیمان و بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان ، یان ئەوەتا لانیکەم دیباچەی دەستوری عێراقیشی نەخوێندۆتەوە .

 

لە کۆتاییدا دەڵێت سەرۆک بارزانی ڕێزی بۆ گەلەکەی خۆی هەیە بۆیە لە رێگەی ریفراندۆمەوە ویستی دەنگ و داخوازیەکانی گەلی کوردستان بە جیهان بگەێنێت ، ئەویش بە شێوەی بنەماکانی یاسای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆیە دەبێت بڵێم : پاساو هێنانەوە بۆ خیانەتی 16ئۆکتۆبەر ، خیانەتێکی ترە

Back to top button