بەرزکردنەوەی ئاڵای سوریا لە باڵەخانەکانی حکومەت لە قامشلو و حەسەکە
ئاڵای سوریا لەسەر دامەزراوە حکومی و قوتابخانەکان لە حەسەکە و قامشلو بەرزکرایەوە و ئەو هەنگاوە هاوکات بوو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی سوپای سوریا لە جەندین شاروچکە لە دەورووبەری ڕەقەی باشوور و باشووری ڕۆژئاوا و هەروەها بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە ڕایگەیاند کەوا دەستی کردووە بە کردنەوەی یەکەم قوتابخانەی حکومی لە گەڕەکی غەوێران لە شاری حەسەکە ؛
لە لایەکی دیکەوە هەندی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باسیان لە ڕێکەوتنێك کرد لە نێوان دیمەشق و هەسەدە بۆ کردنەوەی چەندین قوتابخانەی دیکە و گوتنی وانەکان بە شێوەی پرۆگرامی حکومەتی سوریا ؛
سەرچاوە : شەفەق نیوز