میدیاكانی ئه‌مریكا: ئه‌مشه‌و ئه‌مریكا سزاكانی بۆسه‌ر تورکیا راده‌گه‌یێنێت
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سوریا و رۆژئاوای كوردستان ده‌ركرد، بووه هۆی ده‌ست پێكردنی هێڕشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تی لێكهوتهوه به جۆرێك كۆنگرێسی ئه‌مریكا پڕۆژه بڕیارێكی ئاماده‌كردووه بۆ سزادانی توركیا و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ. له‌و باره‌یه‌وه نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكراتی له كۆنگرێس پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌یان له باكووری سووریا ئاماده ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها پیلۆسی دانی به‌وه داناوه كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا هه‌ڵكردووه تا هێرش بكاته سه‌ر باكووری سووریا. له لایه‌كی دیكه میدیاكانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه كه “پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مشه‌و ئه‌مه‌ریكا سزاكانی بۆ سه‌ر توركیا رابگه‌یه‌نێت”. هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاندووه كه هه‌ر ئه‌مشه‌و دووپاتیشیكرده‌وه، پڕۆژه‌ی سزادانی توركیا گه‌ڵاڵه ده‌كرێت، كه سزاكانی زۆر قورسترن له‌و سزایانه‌ی تا ئێستا كۆشكی سپی به‌رامبه‌ر به توركیا به‌كاری هێناوون.