ترەمپ بڕیارێکی یەکلا کەرەوەی لە سەر تورکیا دەرکرد
ترەمپ بڕیارێکی یەکلا کەرەوەی لە سەر تورکیا دەرکرد
لە نوێترین بەیاننامەی خۆیدا ترەمپ ڕایگەیاند سزایەکی قورس بە سەر دەسەڵاتدارانی ئێستا و ڕابردووی تورکیادا دەسەپێنین.
هاوکات دەڵێت سزاکان هەموو ئەو کەس و بەرپرسانە دەگرێتەوە مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن و هۆکاری ئاوارەیی خەڵکی سڤیلن.
ترەمپ هەڕەشە دەکات کاڵاکانی تورکی بە سەتا پەنجا باجیان لە سەر زیاد دەکەین ، ئاستی بەرز بوونەوەی ئاڵ و گۆڕی بازرگانیش لە گەڵ تورکیا ڕادەگرین
هاوکات وەزارەتی بازەرگانی ئەمریکا پێداچوونەوە بە رێکەوتنە بازرگانیەکانی لە گەڵ تورکیادا دەکاتەوە کە بە بڕی ١٠٠ ملیار دۆلار لە گەڵ تورکیا واژووی کردووە .
لە کۆتاییدا وێرای دووپات کردنەوەی سەپاندنی سزای توند بە سەر ئەو فەرماندە سەربازیانەی بوونەتە هۆکاری ئاوارەیی خەڵک ، گووتی هێزەکانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەمێننەوە .