پرۆژەی گۆڕان و یەكێتی و مالیكی ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
 
لە میانەی بەشداری كردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی (KNN ) پەرلەمانتاری پێشوی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان پیلانە مەترسیدارەكەی مالیكی و یەكێتی و گۆڕان لەژێر ناوی مووچە ئاشكرا دەكات رایدەگەێنێت ئەو پرۆژەیەی بەناوی مووچە خەڵك بانگەشەی بۆ دەكرێت ئامانجی گەرانەوە مالكە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی.
 
سەردار عەبدولا پەرلەمانتاری پێشوی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان دەلێت چیرۆكی پیلانەكە بەم شێوەیە، ئەو رێككەوتنەی كە هەیە بە بەمەبەست بە بێ‌ پارتی كراوە بۆئەوەی دواتر بڵێن ئەوە پارتیە نەوت نانێرێت, موچەكەتان لەئەستۆی پارتیە، ئێنجا پاش ماوەیەكی تر ئەندام پەرلەمانێكی لەو فراكسیۆنانە بانگێشتی عەبادی دەكات بۆ ناو پەرلەمان، پاشان پرسیاری لێدەكەن بۆ مووچەی فەرمانبەرانت نەناردووە و پاشان داوای لێسەندنەوەی متمانە لە عەبادی دەكەن، كوتلەی مالكی دەنی پێدەدەن، بەم شێوەیەش حكومەتی عەبادی دەروخێنن، مالیكی دەگەرێنەوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
 
بەپێی وتەكانی ئەو ئەندامەی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان بێت، رێكەوتنەكەی( یەكێتی و مالكی و گۆڕان) بۆ دوو مەبەستە، یەكەمیان بۆ ئەوەیە خەڵك ئاراستەی پارتی بكەن بلێن پارتی رێگا نادات مووچە بە فەرمانبەران بدرێت، پارتی پێتاوانبار بكەن، لەلایەكی تر بۆ مالكی عەبادی بروخێنن.
Back to top button