چه‌ند سودیێكی خواردنی‌ باینجان به‌كالێ‌

 

خواردنی‌ باینجان به‌كاڵی‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ نه‌خۆشی‌ ته‌نگه‌ نه‌فه‌سییان هه‌یه‌ زیانبه‌خشه‌ به‌لاَم مادده‌ خۆراكیه‌ له‌هه‌مان كاتدا سودگه‌لێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانیش نه‌رم كردنه‌وه‌ی‌ سینه‌یه‌ و ده‌رمانێكی‌ گونجاویشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌زه‌حمه‌ت میزیان بۆ ده‌كرێت , هه‌روه‌ها باینجان سودی‌ بۆ زۆر نه‌خۆشی‌ دیكه‌ هه‌یه‌ له‌وانه‌ش قه‌بزی‌ و نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ و ده‌ماره‌كانی‌ خوێن , ئه‌و ڕیشالاَنه‌ی‌ له‌م مادده‌ خۆراكیه‌دا بوونی‌ هه‌یه‌ ڕێگری‌ ده‌كات له‌شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌ , باینجان بڕێكی‌ زۆری‌ ڤیتامین و مادده‌ی‌ جۆراوجۆری‌ كانزایی‌ له‌خۆده‌گرێت بۆیه‌ پێویسته‌ ناوبه‌ناو باینجان له‌به‌رنامه‌كانی‌ خواردنماندا بێت , تاوه‌كو سوده‌كانی‌ ئه‌م مادده‌ خۆراكیه‌ گرنگه‌مان له‌ده‌ست نه‌چێت.

Back to top button