مەترسییەکانی بەکارهێنانی “چای کیسە”

چای كیسه‌ یه‌كێكه‌ له‌و جۆره‌ چایانه‌ی كه‌ زۆر كه‌س به‌كاری دێنێت و له‌ دنیادا خواستێكی زۆری له‌سه‌ره‌، ئه‌ویش به‌ هۆی خۆشی تامه‌كه‌ی و ئاسانی به‌كارهێنانی، به‌ڵام تا ئێسته‌ زانیوته‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ چایه‌ زیانی هه‌یه‌ یان نا؟.

ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی نوێ ئاشکرایدەکات، چای کیسە زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگەش.

توێژینەوەکە لە زانکۆی McGillی کەنەدا ئەنجامدراوەو تێیدا دەرکەوتوە چای کیسە، چەندین مادەی پلاستیکی زیانبەخشی تێدایە کە دەچێتە ناو ئاوەکەو زیان بەتەندروستی لەش دەگەیەنێت.

ئەمە لەکاتێکدا بەرگی کیسەکانیش ماددەی پلاستیکی زیانبەخشی تێدایە بەناوی “مایکرۆ پلاستیک” کە کاتێک دوای خواردنەوەی چا، فڕێی دەدەیت، شیبوونەوەی ئەستەمەو دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە.

لە ناوەڕۆکی توێژینەوەکەدا هاوتوە ، توێژەران چەند کیسێک، چاکانیان لێ دەرهێناوەو بەتاڵیان کردوە، ئنجا شتویانە و پاشان کیسەکانیان خستۆتە ناو بوتڵی شوشەی ئاوەوە بۆ ماوەی 5 خولەک، لە دوایدا لە ژێر وردبینی ئەلیکترۆنیەوە، تەماشایان کردوە، دەبینن چەندین ماددەی پلاستیکی زیانبەخش تێکەڵ بە ئاوەکە بوە.

توێژەران لە ئەنجامی توێژینەوەکەوە بۆیان دەرکەوت کە ئەو ئاوەی بەرگی چاکەی تێدابوە، بەهۆی بوونی مادەی پلاستیکی زیانبەخش تێیدا، زیان بە تەندروستی و ژینگەش دەگەینێت.

گۆڤاری Environmental Science & Technology لەزاری توێژەرانەوە رێنمایی دەدەن لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی چای کیسە تاوەکو ژینگەش و تەندروستیت پارێزراو بێت.

Back to top button