سودەکانی بەکارهێنانی مەنجەڵی بوخار

زۆرکەس بەهۆی دەنگە بەرزەکەیەوە بێزاردەبن بەڵام بەکارهێنانی مەنجەڵی بوخار چەندین سودی گرنگی هەیە و رەنگە زۆرکەس ئەو سودانە نەزانن.

ماڵپەڕی سکای نیوز لە بابەتێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەم مەنجەڵە فشاری کوڵان دیاریکراو دەکات و پلەی گەرمی کاتی کوڵاندنی لەسەروو ١٠٠ پلەوە دەبێت، ئەمەش بۆ هەندێك خواردن پێویستە بۆ ئەوەی بەکتریا و ئەو زیندەوەرە زیانبەخشانە لەناوببات کە ئەگەری هەیە تێیدابن.

هاوکات، پسپۆڕانی بواری خواردن ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو خواردنانەی کە لە بوخاردا دەکوڵێنرێن بەڕاددەیەکی زیاتر بەهای خۆراکییان تێدا دەمێنێت بەراورد بەو خواردنانەی بە رێگەی دیکە دەکوڵێنرێن، هەروەها بەتامتردەبن و باشتریش دەکوڵێن.

جگە لەوەش بەکارهێنانی مەنجەڵی بوخار یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاریکردن لە گەرمی چێشتخانەکە، چونکە گەرمییەکی کەمتر بەکاردەهێنێت بۆ کوڵان، هەروەها بەڕاددەیەکی پارێزگاریی لە وزە دەکات.

جگه‌ له‌و سودانه‌ی ئاماژیانپێكرا، به‌كارهێنانی مه‌نجه‌ڵی بوخار زۆرجار مه‌ترسی دروستكردووه‌، به‌هۆی خراپی كواڵیتی مه‌نجه‌ڵه‌كه‌ یان خراپی به‌كارهێنان و زۆر ئاو تێكردن یان كوڵاندنی هه‌ندێك ماده‌ی خۆراكی كه‌ ده‌رچه‌ی هه‌وای بوخاره‌كه‌ ده‌گرێت و مه‌ترسی ته‌قینی مه‌نجه‌ڵه‌كه‌ دروست ده‌كات، ئه‌م جۆره‌ حاڵه‌تانه‌ش به‌رده‌وام له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون و قوربانی و زیانی زۆری به‌دواوه‌ بووه‌.

Back to top button