راگەیاندراویكی بەپەلە لە فەرماندەیی هیزی پشتیوانی(یەك)

خواكوڕك
لە راگەیاندراوێكدا هێزی پێشتوانی یەكی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر ئەو سوكایەتیەی ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان دەلێت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ به ‌حیساب كورده‌ له‌ كاتی چاوپێكه‌وتنێكی دا ده‌ڵێت : خێزانی پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌كان خه‌ریكی كاری له‌شفرۆشین له‌ بێ پاره‌یی دا ، ئێمه‌ نازانین كه‌ كه‌سانی وه‌ك ئه‌و ئافره‌ته‌ ئه‌گه‌ر خۆیان خاوه‌نی ئه‌وكاره‌ نه‌بن چۆن به‌و شێوه‌یه‌ ده‌كه‌ونه‌ باسكردنی كه‌سایه‌تی خێزانی شه‌هیدان ؟ به‌ پێویستی ده‌زانین هه‌رچی زووه‌ سنورێك بۆ بێ ئه‌ده‌بیه‌كانی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ دابنرێت و په‌لكێشی دادگا بكرێن ، چونكه‌ چیتر ئێمه‌ وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان قبوڵ ناكه‌ین هه‌ر كه‌سێك به ‌پێی حه‌ز و ئاره‌زوی خۆی و وه‌ك كرێگیراوێكی بێگانه‌ و به ‌هه‌مان شێواز و حه‌زی دوژمنانی گه‌لی كورد راست و چه‌وت بكه‌ونه‌ سه‌ر پیرۆزیه‌كانی گه‌لی كورد و سوكایه‌تی پێ بكه‌ن به‌تایبه‌تی كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و …..هتد .
 
هەر لەراگەیاندراوەكە دا هاتووە، ئێمه‌ له‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی/1 به‌ناوی هه‌موو كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌مان و له‌شكری كوردستان داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و داواكاری گشتی و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م سوكایه‌تی یه‌ بێده‌نگ نه‌بن و به‌ رێگای یاسایی (سروه‌ عبدالواحد ) رووبه‌رووی دادگا بكه‌ن و بگاته‌ سزای خۆی ، چونكه‌ پێش ئه‌م ئافره‌ته‌ چه‌ندین كه‌سی تری دیاری نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوكایه‌تیان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه‌ جارێك ده‌ڵێن پێشمه‌رگه‌ میلیشیایه‌ و جارێك ده‌ڵێن پێشمه‌رگه‌ ترسنوكه‌ و توانای شه‌ڕی نیه ، ئه‌مجاره‌ش بكه‌ونه‌ باسكردنی كه‌سایه‌تی خێزانی شه‌هیدان .
 
 
دەقی راگەیاندراوەكە
 
 
 
راگەیاندراویكی بەپەلە لە فەرماندەیی هیزی پشتیوانی1
 
وه‌ڵامێك له‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی/1 ه‌وه‌ بۆ سروه‌ عبدالواحدی ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان
 
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ به ‌حیساب كورده‌ له‌ كاتی چاوپێكه‌وتنێكی دا ده‌ڵێت : خێزانی پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌كان خه‌ریكی كاری له‌شفرۆشین له‌ بێ پاره‌یی دا ، ئێمه‌ نازانین كه‌ كه‌سانی وه‌ك ئه‌و ئافره‌ته‌ ئه‌گه‌ر خۆیان خاوه‌نی ئه‌وكاره‌ نه‌بن چۆن به‌و شێوه‌یه‌ ده‌كه‌ونه‌ باسكردنی كه‌سایه‌تی خێزانی شه‌هیدان ؟ به‌ پێویستی ده‌زانین هه‌رچی زووه‌ سنورێك بۆ بێ ئه‌ده‌بیه‌كانی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ دابنرێت و په‌لكێشی دادگا بكرێن ، چونكه‌ چیتر ئێمه‌ وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان قبوڵ ناكه‌ین هه‌ر كه‌سێك به ‌پێی حه‌ز و ئاره‌زوی خۆی و وه‌ك كرێگیراوێكی بێگانه‌ و به ‌هه‌مان شێواز و حه‌زی دوژمنانی گه‌لی كورد راست و چه‌وت بكه‌ونه‌ سه‌ر پیرۆزیه‌كانی گه‌لی كورد و سوكایه‌تی پێ بكه‌ن به‌تایبه‌تی كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و …..هتد .
ئێمه‌ له‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی/1 به‌ناوی هه‌موو كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌مان و له‌شكری كوردستان داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و داواكاری گشتی و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م سوكایه‌تی یه‌ بێده‌نگ نه‌بن و به‌ رێگای یاسایی (سروه‌ عبدالواحد ) رووبه‌رووی دادگا بكه‌ن و بگاته‌ سزای خۆی ، چونكه‌ پێش ئه‌م ئافره‌ته‌ چه‌ندین كه‌سی تری دیاری نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوكایه‌تیان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه‌ جارێك ده‌ڵێن پێشمه‌رگه‌ میلیشیایه‌ و جارێك ده‌ڵێن پێشمه‌رگه‌ ترسنوكه‌ و توانای شه‌ڕی نیه ، ئه‌مجاره‌ش بكه‌ونه‌ باسكردنی كه‌سایه‌تی خێزانی شه‌هیدان .
به‌ درێژایی زیاتر (1000)كم هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ سه‌نگه‌ره‌كان دایه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خۆیان كردوو‌ه‌تە‌ قوربانی بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان ، كه‌چی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو قوربانیه‌دا ده‌م شڕێكی وه‌ك سروه‌ عبدالواحد بێت و سوكایه‌تی به‌ خێزانی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ بكات كه‌ خۆیان كردووه‌تە قوربانی تا كچ و ژنانی ئێمه‌ له‌ دڕندایه‌تی تیرۆرستان بپارێزن ، داخی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌سانی وه‌ك سروه ده‌پارێزرێن له‌م كاتانه‌دا ، بۆیه‌ چیتر قبوڵی ئه‌وه‌ ناكه‌ین ژیان و كه‌سایه‌تی خێزانی پێشمه‌رگه‌ له‌ده‌می ئه‌م جۆره‌ كه‌سه‌ بێ ره‌وشتانه‌وه‌ باس بكرێت.
ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌هێنه‌ سه‌رخه‌ت ئێمه‌ وه‌كو فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی/1 و له‌شكری كوردستان ناچار ده‌بین رێگای یاسایی بگرینه‌ به‌ر به‌یاسا سنورێك بۆ هه‌ر بێ ئه‌ده‌بیه‌ك دابنێین .
 
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی/1
2016/12/9
Back to top button