كەشناسی باری كەشوھەوای دوو رۆژ رادەگەیەنێت
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ پەڵە ھەور. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 34 و سلێمانی 31 و دھۆك 33 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 36 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت.