دۆناڵد ترەمپ پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و ئەردۆغان ئەنجامدا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندیی بە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” كردووە، هەروەها ترەمپ پەیوەندیی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا کردووە.

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرای کرد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی ئەنجامداوە و لە پەیوەندییەکەدا تاوتوێی ئۆپەراسیۆنی تورکیا و بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان کراوە.

ھەروەھا پێنس ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ترەمپ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئەردۆغان کردووە، داوای لە ئەردۆغان کردووە هێرشەکانی بۆ سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا رابگرێت.

باسی لەوەشکردووە، ترەمپ بەڵێنی لە ئەردۆغان وەرگرتووە کە هێزەکانیان هێرش نەکەنە سەر کۆبانێ.

پێنس ئاماژەی بەوەشداوە، ترەمپ راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکای راسپاردووە بۆ ئەوەی بەم نزیکانە سەرۆکایەتی شاندێک بکەن و سەردانی تورکیا بکەن بەمەبەستی دانوستان کۆتایی هێنان بە خوێن رشتن و ناکۆکییەکان.

 

Back to top button