سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
به‌گوێڕه‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەستی کەوتووە، سبەی چوار شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2019 مووچەی مانگی تەمووزی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان دابەش دەکرێت.
دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێتە هەشتەم مووچە کە لە دوای لابردنی پاشەکەوتی مووچەوە دابەش دەکرێت.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پشت به داهاتى ناوخۆى و فرۆشتنى نه‌وت و به‌شه بودجه‌یه‌كى به‌غدا ده‌به‌ستێت، ئێسته هه‌وڵ بۆ ئه‌وه هه‌یه كه ڕێككه‌وتنێكى هه‌میشه‌ى به پێى بودجه‌ى عێراق له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا واژوو بكرێ تا به ته‌واوى مه‌ترسیی بڕینى بودجه و مووچه له‌سه‌ر كوردستان نه‌مێنێت.