نامەی كراوەی پێشمەرگەیەك بۆ دۆناڵد تڕامپ سەرۆكی ئەمەریكا

پێشمەرگەیەكی كوردستان نامەیەك ئاراستەی سەرۆكی ویلایەتی یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات و رایدەگەێنێت”سەرۆك تڕامپ ڕاستییەكەت دەوێ تویتەكانت سەری لەخۆت و ئەمەریكا و دونیایش شێواندووە. خێرخوازێك لە دەوروبەرت نییە مۆبایلەكەت لێ بستێنێ هەم خۆت بحەسێیتەوە هەمیش دەوروبەر و ڕاوێژكارەكانت؟
 
هەر لە نامەكەی پێشمەرگەكە دا هاتووە” لە تویتێكتدا باسی دووساڵ پێش و شەڕی كورد و حكوومەتی عێراقت كردبوو كە گوایە لە سووریا ڕووی داوە! باشە لام سەیرە سەرۆكی زلهێزترین وڵاتی دونیا ئەوەندە بێخەبەر و نەشارەزا بێ. دەبوایە بەر لەوەی بێیتە كۆشكی سپی دەورەیەكی جیۆگرافیات بینیبا لانی كەم تۆزێ شارەزا بی لە نەخشەی جیهان. ئەوەی دوو ساڵ پێش ڕووی دا لەنێوان كوردستان و حكوومەتی عێراق بوو لە كەركووك كە لە ناو عێراقە نەك سووریا.
 
دەقی نامەكە:
 
بەڕێز ترامپ زەحمەت نەبی دەزانی نۆرماندی دەكەوێتە كوێ؟ مێژووی ئەو شەڕە كەی بوو؟ بەس لە شەڕەكەی نۆرماندی گلەییت لە كورد هەیە؟؟ ئەدی نەتزانیوە هێزی دەریایی كورد لە ئۆقیانووسی پاسیڤیكدا لە نزیك پرل هاربەر بوو بەڵام بە عەمد هجوومی هێزی ژاپۆنی نەكرد و یارمەتیی ئەمەریكای نەدا؟؟ فەرموو ئەوە زانیارییەكی نوێیە و تویتێكیش لەسەر هێزی دەریایی كورد بنووسە!
 
سەرۆك تڕامپ ڕاستییەكەت دەوێ تویتەكانت سەری لەخۆت و ئەمەریكا و دونیایش شێواندووە. خێرخوازێك لە دەوروبەرت نییە مۆبایلەكەت لێ بستێنێ هەم خۆت بحەسێیتەوە هەمیش دەوروبەر و ڕاوێژكارەكانت؟
 
لە تویتێكتدا باسی دووساڵ پێش و شەڕی كورد و حكوومەتی عێراقت كردبوو كە گوایە لە سووریا ڕووی داوە! باشە لام سەیرە سەرۆكی زلهێزترین وڵاتی دونیا ئەوەندە بێخەبەر و نەشارەزا بێ. دەبوایە بەر لەوەی بێیتە كۆشكی سپی دەورەیەكی جیۆگرافیات بینیبا لانی كەم تۆزێ شارەزا بی لە نەخشەی جیهان. ئەوەی دوو ساڵ پێش ڕووی دا لەنێوان كوردستان و حكوومەتی عێراق بوو لە كەركووك كە لە ناو عێراقە نەك سووریا.
 
باش گوێ بگرە جەنابی سەرۆك، دوو ساڵ پێش ئێستا كورد شەڕی كرد و پشتی بە هێز و ئیرادەی پێشمەرگە بەست، كورد هەمیشە پشتی بەخۆی و خاك و دار و بەردی خۆی بەستووە و شەڕی مان و نەمانی كردووە. ئێوە قەت بێلایەن نەبوونە، هەمیشە بە چەكی ئێوە لە كورد دراوە. دوو ساڵ پێشیش ئێوە بێلایەن نەبوون، بە چەكی ئێوە لە كورد درا. بە گوللە و ئابرامز و بۆمبای ئێوە پێشمەرگە و خەڵكمان شەهید كرا. ئەگەر بڕوامان پێ ناكەی بڕۆ پرسیاری دۆگڵاس سڵیمانی سەفیركەت و جەنەڕاڵ فانگی خۆتان بكە (ئەگەر بیانناسی)، بزانە پێشمەرگە دوو ساڵ پێش و لە دوای شازدەی ئۆكتۆبەر چ دەرسێكیان بە ئەوانە دا كە بە چەكی ئەمەریكی ویستیان كوردستان داگیر بكەن.. لێیان بپرسە پێشمەرگە چەند ئابرامز و هەمەری ئەمەریكیان تێكشكاند..
 
جەنابی ترامپ، لە تویتەكانەوە دەركەوت كە هیچ ئاگات لە دونیا نییە و دۆلار بەرچاوی لێڵ كردووی. دەمەوێ پێت بڵێم و هەندێ ڕۆشنت بكەمەوە، چەندە دۆلار لای تۆ بە نرخە ئەوەندەیش پڕەنسیپ لای ئێمە بە نرخە. چۆنچۆنی دۆلارت خۆش دەوەێ ئەوهایش كەیفمان بە بەها و خاك و مرۆڤایەتی دێت. چۆنچۆنی دۆلار بەڕێزت جووڵێنێ بەمشێوەیەش مێرخاسی و فیداكاری و وەفا ئێمە دەجووڵێنێ. چەندە بەهاكان لای ئێمە بەرزن ئەوەندەیش دۆلار لای ئێمە نزم و بێ نرخە.
Back to top button