ئەردۆگان: لەهەنگاوێکی پەشیمان دەبێتەوە پەیوەندی بە ڕۆژئاوای کوردستانەوە هەیە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/10/webste-qalb-wena-57.jpg)
دوای ئەوەی تورکیا هێڕشی داگیرکاری بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، ئەمریکا لە بەرامبەردا سزای بەسەر سێ وەزیری ئەو وڵاتەدا سەپاند، دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا سه‌رۆكی توركیا، رایگه‌یاند، به درێژایی 444 كیلۆمه‌تر و به قوڵی 32 كیلۆمه‌تر “ناوچه‌ی ئارام” له باكووری سووریا راده‌گه‌یه‌نین.
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگەیاند: “تا ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س بۆ پاراستنیان روویان له توركیا كردووه و 40 ملیار دۆلارمان بۆ خه‌رج كردوون”.
لەبارەی پرۆسەی داگیرکای رۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاندووە: “ئێمه ناوچه‌ی ئارام به درێژی 444 كیلۆمه‌تر له خۆرئاواوه به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات و به قوڵی 32 كیلۆمه‌تر له باكووره‌وه بۆ باشوور درووست ده‌كه‌ین و په‌نابه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه”.