بەبڕیارێکی بەپەلە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دێتە هەولێر و بەغدا

 

ژان لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ گفتوگۆ لە سەر زیندانیانی داعش سەردانی هەولێر و بەغدا دەکات

 

ئەم سەردانە لە دووای بۆچونێکی فەڕەنساوە سەری گرت کە پێیان وایە شەڕ و ئاڵۆزیەکانی رۆژئاوای کوردستان دەبێتە هۆکاری سەرهەڵدانەوەی داعش .

 

سەرچاوەی نیگەرانیەکان لەوێرا سەریان هەڵدا کە تۆپ بارانەکانی تورکیا بۆ سەر کامپەکانی داعش بەشێوەیەک بووە کە بۆتە هۆی ڕاکردنی نزیک بە هەزار کەسی داعشی و لە نێویشیاندا لە فەرماندە مەترسیدارەکانی تێدایە .

 

بۆیەش فەڕەنسا لەو باوەڕدا لە ئیستاوە رێکاری گونجاو بۆ رێگری کردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش ڕەچاو بکرێت

Back to top button