سبەی خۆپیشاندانی سەرتاسەرییە.

خواكوڕك
دوای ئەوەی پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستان هەلمەتی رەشبگیری سیاسی دەست پێكردووە, بارەگاكانی لایەنە سیاسیەكان دەسوتێنێت وەك هەلوێست وەرگرتن لە بەرامبەر دەستگیردنی ئەندام و هەڵكۆتانە سەر بارەگاكانی حزبە كوردسەكان لەلایەن ئاسایشی پەیەدەوە خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدرێت‌و ئەو كردەیە شەرمەزار دەكرێ.
(نووری بریمۆ) ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە: ” سبەی شەممە كە ڕۆژی مافی مرۆڤە، ئەندام و لایەنگرانی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا لە گشت شارەكانی رۆژئاوای كوردستان خۆپیشاندانی سەرتاسەری بەڕێوە ببەن. خۆپیشاندانەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و، مەبەست لێی بۆ ئیدانەكردنی سووتاندنی ئاڵای كوردستان و بارەگاكانمان و دەستگیركردنی ئەندام و لایەنگرانی ئەنەكەسەیە لە لایەن ئاسایشی پەیەدەوە لە رۆژئاوای كوردستان، بڕیارە لە شاری هەولێریش یادداشتێك بە نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان بدەین.”

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا دەشڵێت”هەڵكۆتانە سەر بارەگا و ئوفیسەكانی ئەنەكەسە و دەستگیركردنی ئەندام و لایەنگر و چلاكوانانی مەدەنی لەلایەن سەرانی پەیەدەوە بووە بە كاری ڕۆژانەیان و بەردەوامی هەیە. ئاخر زۆرێك لە سەركردەكانی ئێمە ناتوانن بگەڕێنەوە رۆژئاوای كوردستان و ئەگەریش كەسێك بچێتەوە، جا چ بە رێگای فەرمی و یانیش بە هەر شێوەك دەچێتەوە خاكی رۆژئاوای كوردستان، ئەوا رێگری لێ دەكرێت.”

Back to top button