سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتی ئەورووپا لە عێراق دەكات
ئەمڕۆ لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی لە گەڵ مارتین هوس ، باڵیۆزی یەكێتی ئەورووپا لە عێراق دیدارێکیان ئەنجام دا .
لەم دیدارەدا کە كە ڤینسۆ پوپۆ بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەورووپا لە هەولێریش ئامادەی بوو ، گووتی پێشکەوتنەکانی هەمەلایەنەی هەولێر جێگەی تێرامان و گرینگی پێدانە ، هاوکات سوپاس و پیزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی تایبەتی سەرۆک بارزانی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی کە توانیان لە بەرانبەر تیرۆریستانی داعشدا سەرکەوتن بە دەست بێنن.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا باڵیۆزی ئەورووپا ڕاوبیرو بۆچوونی یەکێتی ئەورووپای لە هەمبەر هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بۆ سەرۆک بارزانی شرۆڤە کرد .
سەرۆک بارزانی سەبارەت بە دۆخی کوردانی رۆژئاوا ، نیگەرانیەکانی خۆی گەیاندە باڵیۆزی ئەورووپا و لەسەر ئاکامەکانی دوواتری ئەم هێرشەی تورکیا بۆچوونی خۆی شی کردەوە .
چۆنیەتی پێوەندی بەردەوامی نیوان هەولێر و بەغدا و ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش لەم دۆخە هەستیارەدا بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکەی بۆخۆی تەرخان کرد .