50 بۆمبی ئەتۆمی لە ئەنجەرلیک دەستی بەسەردا گیراوە

 

بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت ، ئاشکرای دەکات تورکیا توانیویەتی دەست بە سەر 50 بۆمبی ئەتۆی ئەمریکی دا بگرێت لە لە بنکەی ئاسمانی ئەنجەریک جێگیر کرابوون .

 

لە دریژەدا دەڵێت ئەوەش کارتی گوشاری تورکیا بوو لە بەرانبەری ئەمریکا دا بۆ ئەوەی تورکیا بتوانێت هێرش بکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان .

 

هاوکات رۆژنامەی ( نیۆیۆرک تایمز ) بڵاوی کردۆتەوە ، وەزارەتی وزەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە نیازی گواستنەوەی ئەو بۆمبانە بوون بۆ دەرەوەی تورکیا ، بەڵام بە پێی هەل و مەرج بۆیان نەگونجاوە ، هەر بۆیەش تورکیا ئەوەی کردۆتە کارتی گوشار لە سەر ئەمریکا

Back to top button