چۆنیەتی ڕێکەوتنی نێوان هەسەدەو حکومەتی سووریا ئاشکرا بوو
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه، هێزه‌كانی حكوومه‌تی دیمه‌شق له سێ لاوه ده‌چنه ناوچه‌كه، یه‌كه‌میان له ناوچه‌ی ته‌بقه به‌ره‌و باكوور تا ده‌كاته عه‌ین عیسا و گرێ سپی، دووه‌میان له مونبجه‌وه تا كۆبانێ و سێیه‌میش له حه‌سه‌كه‌وه به‌ره‌و ته‌ل ته‌مر تا ده‌گاته سه‌رێ كانیێ و له‌وێشه‌وه تا قامیشلۆ و دێرك.
هاوکات ناوچەی سەرێ کانی تا گرێ سپی وەک جەبهەی شەڕ دەستنیشان کراوە تا کاتی ئازاد بوونی .
وەک رۆژانی ڕابردوو هەسەدە دەڵێت لە پێناو سەلامەتی کۆماری سووریا و سەلامەتی هاووڵاتیان ئەم رێکەوتنەیان کردووە ، هاوکاتیش جەخت دەکاتەوە بەسەرکردایەتی بەشار ئەسەد شان بە شانی هێزەکانی حکوومەتی لە دژی تورکیا لە شەڕ بەردەوام دەبن .