بێژەری بێ ئەرزش و داستانی پڕدێ
رێكان سەباح
هەموو كات رێز و بەهای مرۆڤ، لەوەدا دەست پێدەكات كە رێز لە شەهید و خاك و نەتەوە بگرێت، خۆ ئەگەر دوژمنیشت بوو، نابێت ئەو بەها و ئەخڵاقە لەدەست بدەیت و گاڵتە بە شەهید و خاك و نەتەوەی دوژمنەكەشت بكەیت، چونكە دواجار پێشاندانی بەها و ئەخڵاقیش سەركەوتنێكی ترە بەسەر دوژمنەكەت، لەدونیادا مرۆڤە تژی لە ئەخڵاق بەردەوام براوە بوونە، خۆ ئەگەر مێژوو مرۆڤایەتی بێ بەها و بێ ئەخڵاقەكان بیانووسیبا، ئێستا چیرۆكی هاوشێوەی ئەم گوتارە پڕ لە بێ ئەدەبیەی (كۆنە بێژەر) دەبوونە وانەی قوتابیانی سەرەتایمان لەجێگای دارا و دیتنی دوو دار، ئێستا دارا خەریكی تاوڵە دەبوو لەگەڵ ئاراس جەنگی لە رەحیماوەی كەركووكی فرۆشراودا.
كاتێك بێژەرێك هیچ بەهایەكی ئەخڵاقی نامینێت و دێت پەلاماری شەهیدانی ئەم نەتەوەیە دەدات، كە خۆشی لەزماندا هاوزمانە، بۆمان وێنا دەبێت كە ئەم بێ بەها و بێ ئەخڵاقیە، لە دڵرەقی ئەم بەناو مرۆڤەدا پێناسە نەبووە، چونكە لە بنەرەتدا لەو قوتابخانەیەوە هاتووە كە پاش ئەو هەموو شەهیدەی داویان ” ئیتر دژی مافی چارەنووسی سەر لۆگۆیەكەیان وەستان و سۆسیالدیموكراتەكەیان بە نەوت فرۆشتوو و كەركووكەكی پڕ لە دەسەڵاتەكەشیان بەقودس سپارد” بۆیە سەیر نیە ئەگەر بێژەرێك بێت لەپاش ئەو هەموو تاوانەی حزبەكەی، بە گاڵتە باس لە داستانی پردێ و ریفراندۆمی گەلی كوردستان بكات، ئاخر میدیایی كۆنە بێژەر رۆژانی دوای تاولەكەی ئاراس و واژووی 38 ئەندامی سەركردایەتیەكەی و فرۆشتنی كەركووك، بەردەوام خەریكی هەواڵی جەنگی بوون، لە پاڵپشتی حەسەن پلایسدا و بەپەلەی درۆینەیان لەشەرەكاندا دەگواستەوە، بەڵام دواجار دەردەكەوت كە حەسەن پلایسەكەیان لە داستانی پردێ و سحێلا لووتشكا لێهاتۆتە دەر و میدیایی بێژەرە بێ ئەخڵاقەكەش روو رەشتر بوون، كێ هەیە بیری بچێت كە بەپەلەكەیان لێی نووسرابوو سوپای عێراق نزیكی هەولێر بۆتەوە و حشدی شەعبی چووە ناو سحێلا.
ئەم بێژەرە لە پەرلەمانتاریشدا ساختەی هاوشێوەی كۆپی باركۆدی هەڵبژاردنی ئەلیكترۆنی عێراق و پاڵدانی دەرگاكانی بنەكەی دەنگدانی سلێمانی لە هەڵبژاردنی كوردستاندا بووە بە پەرلەمانتار و لەبوونی هێرۆخاندا كەلكی بە ماستاوكردن وەرگرت و بوو بە نوێنەری ساختەی زەمانە، ئێستاش لەبەر نەخۆشی و بێ ئاگایی هێرۆخان، كاڵایەكی هەرزانی بەردەم دەرگاكەی لاهوری جەنگیەوە و لەدرۆ هەڵهێنراوە و بەدرۆش دەخرێتە روو.
كۆنە بێژە وەك كونی درۆ دەستی داوەتە قەڵم و بەخاوەنەكەی دەلێت ئەها چەند درۆزانێكی باشم، ئەوە نیە هاوشێوەی تۆ باس لە بوونی بەشێك لە یەكێتی دەكەم و بەڵام لەجێگای ئەوەی وەك ئێوە دەلێن بەڵگەم هەیە، دەلێم خەرێكی گواستنەوەی زانیارەكانن بۆ پارتی، ئەها ئەوە نیە من دەلێم بەشێك لە گەنجەكانی یەكێتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی هەوڵ دەدەن لەگەڵ ئەمریكیەكان و بەریتانیەكان، دۆخەكە چارەسەر بكەن، دەی كوا لەدوای مندا كەسی تر هەیە لەدرۆدا ماڵپرتر بێت”.
بەڵام كاك كۆنە بێژەر، لەوەدا حاڵی نیە، كونە درۆ ئەوكاتە ئیفلاس بوو، كە سەركردایەتیەكەی بە حەسرەتی تا باوەر دەكات درۆ بكە، ئیفلاسی كونی رەشی درۆیان كردوو، لەگەڵ خۆیان بردیان گۆڕەوە و ئێستا درۆكانتان هیچ راچڵەكاندنێكی تێدا نیە بۆیە” شكور هۆشارە خەڵك تێ دەگات شین و یالێلیت چ مەهزەلەیەكی هەرزانە.