جێگری میرنشینی ئەبوزەبی سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكات

خواكوڕك
دوای ئەوەی خوشكی گەورەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوای كرد, چەندین سەركردە لەسەر ئاستی هەرێمی و جیهانی پرسەنامەیان ئاراستەی بارزانی كرد, ئەمڕۆ جێگری میرنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بە تەلەفۆن، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە (سەرۆك بارزانی) گەیاند بە بۆنەی كۆچی دوایی خوشكی گەورەیان.
ڕۆژی هەینی 9ـی 12ـی 2016( شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان) جێگری میرنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
لەو پەیوەندییەدا جێگری میرنشینی ئەبوزەبی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە سەرۆك بارزانی گەیاند بە بۆنەی كۆچی دوایی خوشكی گەورەیان.

Back to top button